ڕەمەزان  کەماڵ ئەحمەد زیندانی سیاسی کورد بێ بەرییە لەخزمەتگوزاری پزیشکی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد،زیندانی سیاسی کورد خەڵکی کۆبانێ کەلەڕەزبەری ئەوساڵدا بەبێ تەواو کردنی خولی دەرمانی وچارەسەری لەبەندیانەی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی قەزوین،لەچارەسەری پزیشکیش لەم زیندانە بێبەری کراوە.

کەماڵ لەساڵی ۱۳۸۷کاتی دەسبەسەری لەلایەن چەکدارانی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە بە تەقە ولێدانی چەندد فیشەکێک لەسک،شانی چەپ وڕان بەگرانی بریندار کرا،ئەم فیشەکەکانە هێشتاپاش تێپەڕینی  ٨ساڵ لەجەستەیدا ماونەتەوە وبوون بەهۆی ئەوەی ماسۆلکەکانی دەستی بپوکێنەوە وببن بەزام وکێم، ولەماوەی ئەم ساڵانەی دوایی دەمەزراوەگەلی مافی مرۆڤی بەناڕەزایی دەربڕینی بەربڵاو دژبە سەرۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وداوایان کردووە کەبۆ ناوبراو چارەسەری پزیشکی ئەنجام بگرێ بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەزیندان هێشتێ وەکوو ئەرک وبەجیددی کاریان بۆنەکردووە.

پزیشکانی نەخۆشخانە بەرلە هاوینی ئەوساڵ ڕایان گەیاندبوو کەبەپێی ئەوەی چەندد جارێک چارەسەری پزیشکی بۆکراوە ونەشتەرگەریش بۆدەستەکانی کراوە  بەتەواو کردنی خولی دەرمانی پێویستی بە فیزیۆتوراپی هەیە وداوایان لەبەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شار کردووە کەبۆ بەئەنجام گەیشتنی شیاوی نەشتەرگەرییەکەی پێویستە بەلانی کەمەوە دەجار  ببرێ بۆبەشی فیزیۆتوراپی یەکێک لەنەخۆشخانەکانی تاران بەڵام لەسەر ئیزنی محەممەد مەردانی،بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە چوارەمی ڕەزبەری ئەوساڵەوە بەبێ تەواوکردنی خولی چارەسەرییەکەی گوازرایەوە بۆزیندانی قەزوین.

لەچەندد مانگی ڕابردوودا ڕێدارانی زیندانی  ناوەندی قەزوین بەکەماڵ ئەحمەد ڕەمەزان یان ڕاگەیاندووە کەبەهۆی نەبوونی بووجەو ئەگەری پێڕاگەیشتنی پزیشکی جێبەجێ نابێ.

بۆ زانیاری زیاتەر کلیک بەکە سەر ئەم لینکە 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: