کرێکارانی پۆڵای زاگرۆسی قوروە خوازیاری ‌ێڕاگەیشتا بەدۆخی نالەباری شوێنی کارەکەیان بوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوکات لەگەڵ گەشتی “محەممەدباقر نەوبەخت”جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆپارێزگای سننە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،کرێکارانی بێکارکراوی پۆڵای زاگرۆس لەشاری قوروە،بە پێشکەش کردنی تۆمارێک،خوازیاری پێڕاگەیشتن بەدۆخی نالەباری ئەم کۆمپانیایە وڕەووشتی کارەکەیان بوون.

کرێکاران لەم نامەدا داوایان کردووە،لەهەمبەر ڕێخستن وچارەسەری کێشەکانی ئەم ناوەندە کەڕاستەوخۆ ٤۰۰کەس و۱٦۰۰کەس ناڕاستەوخۆ کاری تێدا دەکەن،بایەخی پێ بدرێت.

کۆمپانیای پۆڵای زاگرۆس بەهۆی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کەلە ڕەشەمەی ۱۳۹۲بەڕێوەی برد،وەک داخراو ڕاگەیەندرا.لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو،کرێکاران بۆ کردنەوەی سەرلەنوێی کۆمپانیاکە ،گربوونەوەی زۆریان لەبەرانبەر ڕێخراوە جۆراوجۆرە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای سنە بەڕێوەبردووە کەتابەئەوڕۆ دەرەنجامێکی نەبووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان