بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەکشەممۆ ۳ی ڕێبەندان بنەماڵەی دوو چالاکی مەدەنی لەشاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کران لەم شارەدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە بنەماڵەی ئیسماعیلی سەفی خانی، موختاری ناسری چالاکانی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سجە لەپێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی کەمپەینی شەنگاڵ لەساڵی ۱۳۹٤ بانگهێشت کراون.
هەروەها ئاشکرای کردئیسماعیلی سەفی خانی وموختاری ناسری، پەیمان سوڵتانیان، فوئاد زەندی دەی گەلاوێژی ۱۳۹٤بەهۆی ڕێخستنی کەمپەین بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لێقەوماوانی شەنگاڵ بۆماوی دووحەوتوو لەئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکران وپاشان بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێن.
ناوبراوان بۆدویەمین جار لە مانگی خەزەڵوەربەهۆی بەڕێوەبردنی پشتیوانی بۆکۆبانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە بانگهێشت دەکرێنبەڵام لەژێر گوشاری ڕای گستی ڕێیان لێدەگیردرێ.
تابەئێستە لەوردەکاری بانگهێشتی بنەماڵەی ناوبراون تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان