بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ۳ی ڕێبەندان مەنیژە فاتحی ۲۲ساڵان خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەت هاوکاری کردن لە گەڵ یەک لە پارتە کوردیەکاندا لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان بە چوار ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان سزا درا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە مەنیژە فاتحی خویندکاری ۲۲ساڵانی کورد ۱٥ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹٤هەتاوی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی باوکیدا لە بۆکان هێرشکرا سەری و پاش سێ مانگ دەستبەسەری و ڕاگرتن لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە شاری بۆکان و مهاباد و ورمێ
لە کۆتایدا لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهابادا بە دانانی بارمتەی ۱٥۰ ملوین تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان