سامان کەریمی هاووڵاتی مەریوانی بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، سامان کەریمی چالاکی مەدەنی  ئەمڕۆ دووی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە شاری مەریوان کە بۆ چەندەمین جارە بانگهێشتی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کراوە و خراوەتە بەر پرسیار و لێپێچینەوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە سامان کەریمی لە دوای بانگهێشت کردن  لە ڕێگای  تەلەفوونەوە لە ستاد خەبەری مەریوان خۆی ناساندوە و لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییە مەدەنییەکانیدا و یارمەتی بۆ چێ کردنی کەمپینی “نە بۆ جادەی مەرگی سنە و مەریوان “و ئەو کەمپینانەی تر کە سازی کردوون خراوەتە بەر لێپرسینەوە .

پێشتریش کەریمی لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیدا لە مەریوان ئامادە ببوو  و بە گێرە شێوێنی  هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕووپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵواسراو و بەمەرجی چالاکیتر لە ڕۆژی ۱۱ی بەفرانباری ئەمساڵ سزا درا و لەساڵی ۱۳٨۹ بە هۆی بەڕێخستنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە زانکۆی پەیام نوری مەریوان چەندجار بۆ ئێدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مەریوان بانگهێشت کرا .

کەریمی بۆ دووایین جار لە ڕۆژی پێنج شەمە ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ماڵەکەی خوێیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەریوان دەسبەسەر کراو لە دوای ۱۰ ڕۆژ لە گرتوخانەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی مەریوان ڕاگوێزراو لە دوای ۱٥ ڕۆژ بە بارمتەی سەد ملیون تمەن لە زیندان ئازاد کرا.

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان