زیاتر لە ١٤١ ڕۆشنبیر و هونەرمەند لە ناویان دا ئۆرهان پامۆک داواى ئازادکردنى ئەحمەد تورک دەکەن

زیاتر لە ١٤١ ڕۆشنبیر و هونەرمەند لە ناویان دا ئۆرهان پامۆک داواى ئازادکردنى ئەحمەد تورک دەکەن
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئۆرهان پامۆک و ١٤١ ڕۆشنبیر و هونەرمەندى ترى ناسراو لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە هەڵمەتێک دا داواى ئازادکردنى ئەحمەد تورک هاوسەرۆکى شارەوانیى مێردین لە زیندانى حکومەتى تورکیادا دەکەن.
ئە مرو ٢٠ مانگى فيبريورى سالى ٢٠١٧ زايينى ، ١٤١ڕۆشنبیر و هونەرمەندى باکوری کوردستان و تورکیا له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسی دا لە ناوچەى تەقسيمى ئیستانبول بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوایان کرد، ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانیى مێردین لە زیندانى حکومەتى تورکیادا ئازاد بکرێت.
رۆژنیوز لە هەواڵێک دا وا باسی ئەو داخوازیە دەکات: ئەو ١٤٢ ڕۆشنبیر و هونەرمەندە ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەحمەد تورک تەمەنى ٧٤ ساڵە و بارودۆخى تەندروستیى خراپە و هەروەها کەسایەتییەکى گرنگى مێژووى سیاسیی باکوری کوردستان و تورکیایە و بەشداریى لە چەندین کارى جۆراجۆرى سیاسیدا کردووە “بۆیە جەخت لە ئازاکردنى دەکەینەوە”.
ئەوەشیان خستەڕوو “ئەحمەد تورک بە ناسنامەى دیموکراتی و ئاشتیخوازانەکەى دەناسرێت و هەرگیز دەستبەرداى ئاشتى نەبووە. گەرچى هۆکارى دەستگیرکردنەوەى بۆ کاروبارى شارەوانى دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام لە کاتى بەڕێوەبردنى کارى شارەوانیشدا چەندین خەڵات و سوپاسنامەى بۆ کارەکانى پێشکەشکراوە و کارەکانى بە بێ کەموکوڕى بەڕێوە بردووە”.
ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەى کە داواى ئازادکردنى ئەحمەد تورک هاوسەرۆکى شارەوانیى مێردینیان کردووە کەسانى وەک ئۆرهان پامۆک، زولفو لیڤانەلی، یاشیم ئوستائۆغڵو، موژدە ئەر، جەیدا کارا و فەهیم تاش تەکینیان لە ناودایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان