تەشەنەی کەم‌‌ئاوی و دەستپێکردنی ویشکەساڵی لە کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ عەبدئەلمحەمەد زاهدی(استاندار) بەرپرسی دیاریکراوی پارێزگای کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆبوونەوەی شۆرای پاراستنی سەرچاووە‌ ئاویەکانی پارێزگادا ڕایگەیاند : بە هۆی کێشەی کەم‌ئاوی نابێت خەڵگ بترسێنین بەڵکۆ دەبێت خەڵک هۆشیار بکەینەوە و زیان و زەرەری کەڵک وەرگرتنی لە ڕادەبەدەر بۆ خەڵک ڕوون کەینەوە و ڕایگەیەنین.

بە پێی کوتەکانی ناوبراو و دیکەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، کەم‌بوونی ئاوەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی هۆکاری زیانکەوتنەوەی گەورەیە لە ژینگە و لە نێوچوونی زەوی کشتوکاڵ و لە هەموی گرنگتر دەبێتە هۆی هەبوون و زۆر بوونی تۆز و خۆڵ . کارناسان سازکردنی بەنداو لە گرنگترین هۆکارگەلی ویشکەساڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناودەبەن ، سەرەڕای ئەمە تا ئیستا ۳۳ بەنداو لە پارێزگای سنە ساز و یان لە حاڵی سازکردندان.

جێگای سەرنجە کە کەم‌بوونی ئاو و ویشکەساڵی لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ئاوی پارێزگای سنە بۆ دابین کردنی ئاوی پێنج پارێزگای دیکە ئێران لە دەرەوی پارێزگای سنە کەڵکی لێوەردەگریت. و لە بڕی ۳ ملیارد و ۳۰۰ ملیوین مەتری سێجا(مکعب) ئاوی پاشەکەوت لە پشتی بەنداوەکانی پارێزگای سنەدا ، تەنها ۲۷۰۰هەکتار لە بڕی ئاوە بە مەبەستی ئاودانی کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە کەڵکی لێوەردەگیریەت بە واتایەکی دیکە لە ئاوی۳۳ بەنداو تەنها ۸٪ ئاوەکانیان لە ناوخۆی ئەم پارێزگایەدا بەکاردەهێنریەن. ئەم لە کاتێکدایە کە بە هۆی سازکردنی ئەم ۳۳ بەنداوەی زیانی جیددی بە ژینگەی پارێزگای سنە گەیشتوە و نیزیک۳۰ هەزار هەکتار لە دارستانەکان و زەویە کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە لە ژێر ئاودا نۆقم بوون .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان