بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، دوێنێ ۲٨ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی بروجرد لە بەرانبە زانکۆی بروجردا دەستیان دایە مانگرتن .
لەو ڕاپۆرتەدا دەڵێت ،کە خوێندکاران بە هەڵگرتنی چەند دروشمێک بە هەڵاواردنەکانی حکومی و جیاوازی دانانەکان کە بە سەر خوێندکاراندا دەیسەپێنن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبوو کە لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسانی زانکۆ بەرەوڕوو بونە و بڵاوەیان پێکردن .
یەکێک لەو خوێندکارانە لە پەیوەندیکی تەلەفۆنیدا بە کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند ، لێرە زانکۆێیکیان کردۆتەوە بەڵام مامۆستایانی زانکۆ نە زانیاریان هەیە و نە خوێنەواری زانکۆییان هەیە .هەربەو هۆیەوە ئەو کەسانە لەم زانکۆیەدا دەردەچن ، لەداهاتودا شانی(مدرک) خوێندنەکەیان نرخی نییە و کەرەستەی ڕاهێنانی ئەم زانکۆیە زۆر کۆن و بۆ فێرکاری ئەمڕۆیی نابن.
ئەم خوێندکارانە لە درێژەدا دەڵێن ، ئەم زانکۆ بەس ناوی زانکۆیە و هەڵگری تایبەتمەندی زانکۆی تێدا نییە و لە ئاست دواناوەندییەکانی تاراندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان