بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەعید شێرزاد بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرج ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٥ی بەفرانبار پاش چاووپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی بەندیخانە و بڵێنی ئەرێنی بەرپرسان لە مەڕ داخوازیەکانی پاش ۳۸ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی خۆی هێنا.
سەعید شێرزاد ۳۸ڕۆژ پێش دەستی دابویە مانگرتن لە خواردن ، ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی دۆخی نالەباری جەستەییەوە ڕەوانە نەخۆشخانەی خۆمەینی کرا.
ڕۆژی ۲٤ی بەفرانبار پاش ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانەی خومەینی و پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە گەدەی ناوبراو تووشی کێشەی جیددی و مەترسیدار بوەتەوە و لەشی تووشی بێئاوی و هەروەها ماسولکەکانی لاقی ئەم بەندکراوە کرژ بوونەتەوە . بە هۆی بەرگری کردنی ناوبراو لە چارەسەری و لێدانی سۆندی خۆراکی لە سەرەتای شەودا گڕانیانەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجاییشار .
ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی زیندان ڕایگەیاند بوو ، بە هۆکارگەلێک بۆ نموونە (( بێ ڕێزی بەردەوامی هێزەکانی زیندان بە بنەماڵەی زیندانیان ،وەرنەگرتنی نامەگەلی فەرمی ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانە کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی باری بەرپرسایەتی پزیشکی کاربەدەستانی زیندان ، دەستبەسەر کردن ئەندامانی بنەماڵەی بەندکراوان سیاسی لە شوێنی چاووپێکەوتندا ، بەرگری کردن لە ناردنی زیندانیانی سیاسی بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی بەندیخانە، لێدان و ئەشکەنجەی زیندانیان سیاس و بە زۆر ناردنیان بۆ دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی زیندانەوە و داخستن و جۆشکاری کردنی درگە و دەلاقەکانی ناو بەندیخانە بە مەبەستی بەرگری کردن لە گەیشتنی هەوای پێویست کە دەبێتە هۆکاری نەخۆشی بەندکراوان ، دەستیدایە مانگرتن لە خواردن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان