گردبونەوی ناڕەزایەتی کرێکاران لە شاری کەنگاوەر

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۲٥ی بەفرانباری ساڵی ۹٥ی هەتاوی کرێکارانی  شارەوانی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، گردبونەوەێیکی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد .

بەگوێرەی هەواڵەکە کرێکارانی ناڕازی لەدوای ئەوەی کە نزیک بەچوارمانگە موچەیان وەرەنەگرتوە لە بەر دەم بینای فەرمانداری کەنگاوەر دەستیان دایە گردبونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەوەی داوای مافی دواخراوی خۆیان بکەن.

شایانی باسە بگوترێت کرێکارانی شارەوانی لە تەواو وڵاتانی جیهاندا پێگەو ڕێزی تایبەت بە خۆیان هەیە و جیلێکی زەحمەتکێشن و ئەگەر حەوتوێک مان بگرن یان پەکی کاری خاوێن کردنەوەی شار و شەقام و کۆڵانەکانی بکەوێ ئەو کات نرخی کارەکانیان باشتر هەست پێدەکرێت ، بەڵام لە سیستمی چەوسێنەر و برسیکردن و بێکارییە لەڕادەبەدەرەکەی کۆماری ئیسلامی لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کرێکاری برسی و زەحمەت کێش لە تاوی لە دەست نەدانی کارەکەی هێز و توانای مانگرتن و داواکاری بۆ مافە ڕەواکەی خۆشی نییە ، هەر ئەمەش بۆتە هۆی خەمساردی بەرپرسانی شار و حکومەتەوە بۆ دۆخی چەوسێنەری ژیان و گوزەرانی کرێکاران .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان