ئیلام؛ دەسبەسەر کردنی مامۆستایەک بە تۆمەتی بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موحسین ئەحمەدی خەڵکی ئیلام، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێسەروشوێن کراوە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کارمەندی ئیدارەی پەروەردەی پارێزگای ئیلامە، کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم کراوە و دواتر بە تۆمەتی ڕێکخستن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کارزان-ی سەر بە شاری سیروان، دەستبەسەر کراوە. ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند، پێشتر ئەم هاوڵاتییە بە هۆی باس کردن له سەر بابەتی فەرهەنگ و زمانی کوردی بۆ خوێندکارەکانی، کەوتبووە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی دەزگای پەروەردەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *