ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی لەشاری ورمێ گیانی زیندانییەکی گرت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوازشەممۆ ۲۲ی بەفرانبار زیندانییەکی لەزینداای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.

بەگوێرەی هەواڵەکە حوکمی ئێعدامی  ناسر سوڵتانی خاڵکی میاندواو بەتۆمەتی کوشتن لەزیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.وبڕیاربوو حوکمی ئێعدامی دو بەندکراوی دیکەیش جێبەجێ بکرێ  کەئەوانیش لە باوک ودایکی قوربانییەکان دەرفەتیان وەرگرتووە وگەڕێنراونەتەوە بۆ اێو بەندەکانیان.

ڕۆژی ڕابردوو ناسر سوڵتەنای هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بەمەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکە گواسترابوویە بۆژووری تاکەکەسی،حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی دیکە زارا محەممەدپوور خەڵکی مەهاباد لەبەندی ژنان(نسوان) ومحەممەدڕەسووڵ هەشتیانی خەڵکی ورمێ بەدەرفەت وەرگرتن لە کەسووکاری قوربانییەکان بەشێوەی کاتر ئێعدامەکەیان ڕاگیراو گەڕێنرانەوە بۆنێو بەندەکانیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: