کوژرانی ژنان درێژەی هەیە

ئەمجارە پیاوێک هاوژینەکەی خۆیی کوشت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان، لە شاری دیبەگەی سەر بە پارێزگایی هەولێر، پیاوێک هاوژینەکەی دەکوژێت.

ناوەندی هەواڵی رۆژ نیوز لە هەواڵێک دا ئاماژە بەو خەبەرە دەکات و دەنووسێ، کوژرانی ئەو ژنە  بە لێدان بووە، پیاوەکە شیش و داری بە کار هێناوە و بە  قوورسی لەو ژنەی داوە کە  بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە.

ئێستا پیاوە بە هۆیی کوشتن دەسبەسەر کراوە. پۆلیس دەڵێ پیاوەکە ناوی ( ک. ح) کە تەمەنی سەرەوەی۳٠ ساڵە بە  لێدان لە  هاوژینەکەی  بە ناوی( ف. س) ئەوی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە  مانگێک لەمەوبەریش کچێک لە ناوچەی مێرگە سۆر لە لایەن باوکیەوە سوتێندراو و لە کۆتایی دا گیانی لە دەست د.

دیاردەی ژن کووژی لە  هەرێمی کوردستان بەرادەیەک زۆر و لەبەرچاوە کە دەستگا حوکمی و پەروەردەیەکانی ئەو بەشەی وڵات پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و رێگە چارەی سەرەکی بۆ بنبڕ کردنی ئەو کردەوە دژە مرۆڤیە بدۆزنەوە.  توندو تیژی ماڵبات، بەکەرەستەکردنی ژن، نایەکسانی و کلتوری سەقەتی دژ بە ژنان بە شێوازک لەناو کۆمەڵگا چەقی بەستوە کە ئەو دیاردە ناحەز و دژە مرۆڤیە وەک ستێکی ئاسایی چاو لێدەکرێ.

لێرەدا پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکخراو و ناوەندە مەدەنیەکان هەوڵەکانیان زیاتر کەن و هەنگاو بۆ سازدانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک کە تێیدا ژن و پیاو وەک یەک سەیر دەکرێن، هەڵگرن

 

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

%d bloggers like this: