سەعید شێرزاد لە دۆخی جەستەی مەترسیداردایە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەعید شێرزاد بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندی ۱۲ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە ڕۆژی(۳۰) سییەمی مانگرتن لە خواردن ناڕەزایی لە دۆخێکی نالەباری جەستەیدایە و تا ئێستا هیچ وەڵامێکی لە لایەن بەرپرسانەوە پێ نەدراوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە سەعید شێرزاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی دابەزینی فشار، بێ هێزی ، دڵەتەپێ ۱۰ کیلو کێشی دابەزیوە و ئێشی گەدە و گورچیلە ژیانی لێ تاڵ کردوە، و بەرپرسانی زیندان ئیزنی چارەسەری پزیشکی و ناردن بۆ نەخۆشخانەیان پێ نەداوە.

سەعید شێرزاد لە ڕۆژی ۱۷ی سەرماوەز لە نوسراوەیەکدا بۆ بەرپرسانی بەندیخانە ڕایگەیاند بە هۆکارگەلێک بۆ نموونه ” بێ ڕێزی بەردەوامی هێزەکانی زیندان بە بنەماڵەی بەندکراوان ، وەرنەگرتنی نامەگەلی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کە دەبێتە هۆی نابەرپرسیارەتی پزیشکی، کاربەدەستانی بەندیخانە لە هەمبەر بەندکراوان ، دەستبەسەر کردنی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە شوێنی چاووپێکەوتندا ، بەرگری کردن لە ڕەوانە کردنی بەندکراوانی سیاسی بۆ چارەسەری پزیشکی ، لێدان و ئەشکەنجەی بەندکراوانی سیاسی و بەزۆ ناردنی بەندکراوان بۆ دادگا لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە و بە داخستنی کاناڵگەل و دەلاقەگەلی ناو زیندانی و جۆشکاری کردنی ئەم ڕۆچنانە کە  هەناسەکێشانی ئاستەنگ و زیندانیان تووشی نەخۆشیگەلی سی و دڵ کردو” دەستی دایە مانگرتن لە خواردن .

پاش مانگرتن ناوبراو لە بەرپرسی گشتی بەندیخانە دەپرسێت کە داخوازیەکەی(نامە) بە دەستی دادستان گەیشتوە یا نا . و تا کاتێک کە نوێنەری دادستان و نوێنەری سازمانی زیندانەکان سەردانی نەکەن بۆ چارەسەری کێشەکان ئامادە نیە کۆتای بە مانگرتنی خۆی بێنێت ، کە لە وڵامدا بەپرسی باای بەندیخانە دەڵێت : کە دادستان لە وڵامی داخوازیەکانتا ڕایگەیاندوە کە ئەو کێشەگەلە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە و پەیوەندی بە بەندکراوەوە نیە .

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی و باوەڕدار لە بەندی ۱۲ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ، لە نامەیەکدا سەرەڕای نیگەرانی لە دەرئەنجامی مانگرتن لە خواردن ، پشتیوانی خۆیان بۆ سەعید شێرزاد ڕاگەیاند و دووپاتیان کردەوە کە داخوازیەکانی ڕەوایە و دەبێت جێبەجێ بکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان