ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەشکان ئابخو، هاوڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی سەقز و عەلی شوکری، هاوڵاتیی تەمەن ٥٠ ساڵ و لە چالاکانی کولتووریی خەڵکی بۆکان، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کران.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتانە، ئەشکان ئابخو دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، لە سەقز، و عەلی شوکری ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردان لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە، تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی یاسایی، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، بەردەست نییە.
ق.ش


