ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر کامپی پەنابەرانی سیاسیی ئەو حیزبە بە ناوی «جێژنیکان» لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی، لانی کەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، سەمیرا ئەڵڵایاری (١٩ ساڵ، خەڵکی تیکاب)، نێدا میری (١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەر لە دەوروبەری سنە) و شاهین ئازەربەرزین (١٧ ساڵ، خەڵکی پیرانشار و کوڕی یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە)، لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە کە نادر ئازەربەرزین یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە و چەند کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ق.ش


