بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی دووانی دیکە

ک.م.م.ک:

لە بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق بۆ سەر بارەگا و ناوچە نیشتەجێبوونەکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان)؛ ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە ناوی غەزال مەولان چەپەرئاباد، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کەمپی “سوورداش”، لانی کەم دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون کە باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *