بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانبەختکردنی دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی خەبات

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٢ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بارەگا و شوێنە نیشتەجێبووەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان)، دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی «خەباتی کوردستان» گیانیان بەخت کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەو ڕێکخراوە، ئیقبال ساڵحی خەڵکی سەقز و فەخرەدین مورادی خەڵکی سنە، ئەو دوو پێشمەرگەیەن کە لەو هێرشانەدا گیانیان بەختکردووە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەر لەم هێرشانەدا لانیکەم چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *