سنە؛ نوێکردنەوەی یەک مانگەی دەسبەسەری زۆراب بەهرامی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٤ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، بڕیاری دەسبەسەری زۆراب بەهرامی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بۆ مانگێکی تر درێژ کرایەوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە لەڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی هەر چەشنە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و هەنووکە بۆ دەرێژەی ڕەوتی لێپرسینەوە لە دەسبەسەریدایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *