ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، «میلاد نەورۆزیان»، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵەی خەڵکی بوجنوورد و دانیشتووی شارستانی شەهریار، لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاوڵاتییە گەنجە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی فیزسەکی شەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی سپاردووە.
ق.ش


