ئاشکرابوونی ناونیشانی دوو هاوڵاتیی کوردی گیانبەختکردووی خۆپێشاندانەکانی بەفرانبار لە کەرەج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، لە کاتی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شاری کەرەج، دوو هاوڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعین (هومایۆن) ڕەنجبەر، هاوڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، و مەهدی کەریم‌پوور، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی کەرەجدا کوژراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەهدی کەریم‌پوور لە کاتێکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی خەریکی کڕین بووە، لەلایەن هێزە ماتۆڕسوارەکانی ڕژێمەوە بە چەکی ساچمەیی کراوەتە ئامانج. هەروەها موعین ڕەنجبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی و پێکرانی سەری، گیانی لەدەستداوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *