ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی نایاساییی هاوڵاتییان و بەردەوامیی دۆخی نادیاریان

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی نایاساییی هاوڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەردەوامە و زۆربەی دەستبەسەرکراوان لە دۆخێکی نادیاری یاسایی و بێ‌دەنگیدان.

  • پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، مەسعوود چەمەنی: تەمەن ۳٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
  • عەلی نەزەرزادە: تەمەن ۲٦ ساڵ و خەڵکی ئابدانان؛ ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی ڕێبەندان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
  • جەمال ئەسەدی: چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە؛ ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندان، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کرا.
  • برومەند ئەعزەمی‌پوور: مامۆستا و نووسەری بواری مێژوو لە شاری کرماشان؛ لە ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕێبەندانەوە دەستبەسەرە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
  • ڕەزا پەرەک: هاوڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی ئیلام؛ ڕۆژی یەکشەممە ۳ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و لە مافە سەرەتایییەکانی بێبەش کراوە.
  • مالیک خەڵەفی: هاوڵاتیی خەڵکی لوومار لە پارێزگای ئیلام؛ ڕۆژی هەینی ۲٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *