ک.م.م.ک:
ناونیشانی سێ هاوڵاتیی کورد کە لە میانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارەکانی مەشهەد و تاران گیانیان لەدەستدابوو، ئاشکرا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان:
- یوسف ئیلهامی: گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری شیروان و نیشتەجێی مەشهەد. ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کرد.
- عەلی ئەشرەف پەرتەوی: تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵ.
- سام سۆحبەتزادە: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ و لە کوردانی کرمانجی خەڵخاڵ،
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی تاراندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
ق.ش


