KMMK:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی عوسمان خزری کوڕی محەممەد لە شوێنی خزمەتی سەربازیەکەی لە پادگانی مەراغە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆڕتەکە لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم سەربازە کوردە زانیاری ئاشکرا نەکراوە ،بەڵام وەکوو پێشتریش چەنددین کارەساتی لەم شێوە هاتۆتە ئاراوە ، زۆرینەی حاڵەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەڵاواردنی نەتەوەیی و توندوتیژی وپێنەدانی پشوو و زۆرجاریش لێدان.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە سێ پیاو و چوار ژن و کچ و کوڕێکی مێرمنداڵی خوار ۱۸ساڵ تەمەن و سەربازێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی وکۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان