بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕەزا خزری بەرپرسی پەروەردە وفێرکاری شاری بانە کوتی:لەئەمساڵدا لەشاری بانە ۳۵ قوتابی خولی سەرەتایی دەستیان لەخوێندن هەڵگرتووە و۱۶لەسەدی هاوڵاتیانی بانەیی نەخوێندەوارن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لەشاری بانە نێزیک بە ۱۱هەزار نەخوێندەوارلەنێوان تەمەنەکانی ۱۰بۆ ٤۹ساڵ بوونی هەیە. کە نێزیک بە ٦هەزارکەسیان لەشاری بانە و۵هەزارکەسیان لەگوندەکانی دەورووبەری بانە دەژین.
زۆرینەی گەنجانی بانەیی سەرقاڵی کۆڵبەرین،
لەئەمساڵدا بەهۆی داخرانی بازاڕچە سنوورییەکان یەکێک لە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوتی؛بەهۆی داخرانی بازاڕچە سنوورییەکان پترلە نیوەی گەنجانی بانەیی بێ کاربوون وبەپێی ناوەندی ژمێریاری ئێران نرخی بێکاری ژنانی گەنج ۱۵ بۆ ۲٤ساڵ تەمەن لەپارێزگاکانی ئیلام،کرماشان وکوردستان پترلە ٤۷٫۳لەسەدە.هەروەها بەشوودانی پێشوەختە ونابەجێ یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی دەست هەڵگرتن لەخوێندنی کچانە.
بانە یەکێک لەشارەکانی پارێزگای سنەیە هەڵکەوتە لەسنووری ڕۆژئاوای جوگرافیای سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران لەداوێنی باکووری زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس دایە.بانە خاوەنی حەشیمەتی نێزیک بە ۹۰هەزارکەسە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


