سنە؛ هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە کەمپەینی زاگرۆسانە بۆ سێ کەس

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەری هاوڵاتیان و چالاکانی ژینگەپارێزی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی کەمپەینی زاگرۆسانە، شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی دیکە لە سنە دەسبەسەر کران و ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو دۆسیە لەو شار بۆ سێ کەس هەڵکشا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەباح ساڵحی و سابیر ساڵحی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

پێشووتریش ڕامین ساڵحی چالاکی ژینگەپارێزی ٣٩ساڵ تەمەن و ئامۆزاکەی سەباح ساڵحی، بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کەمپەینی زاگرۆسانە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی، لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کران.

بەکوتەی سەرچاوە ئاگادار، ئەم دەسبەسەریان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە ڕێوڕەسمی کەمپەینی زاگرۆسانە هاتۆتە ئاراوە کە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی قەڵای حەسەناوای سنە بەڕێوەچبوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، شێرکۆ کانی سانانی، وێنەهەڵگر و چالاکی ژینگەیی خەڵکی مەریوان و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا، پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمێکی هاوشێوە لە گوندی نێ سەربە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسسر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *