مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی کەیوان مامەگۆلی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، کەیوان مامەگۆلی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گوێکتەپە لە مەهاباد ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی شەش مانگ زیندانی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد گواسترایەوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” دادگایی کرا.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *