ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، کەیوان مامەگۆلی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گوێکتەپە لە مەهاباد ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی شەش مانگ زیندانی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد گواسترایەوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” دادگایی کرا.
E.Sh


