ورمێ؛ پەسندکردنی حوکمی ئێعدامی مێحراب عەبدوڵازادە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، حوکمی ئێعدامی مێحراب عەبدوڵازادە، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە هەنووکە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی باڵاوە پەسند کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، مێحراب عەبدوڵازادە بەتۆمەتی «افساد فی الارض» و بەشداری لە کوشتنی هێزێکی بەسیجی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو؛ حوکمێ کە پێشووتر لەلایەن لقی دادگای ئینقلابەوە دەرکراوە و هەنووکە لە دیوانی باڵاوە پشتڕاست کراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *