ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، ئیبراهیم مەردانی و ڕەسووڵ یادیار دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان ئەم دەستبەسەرکردنانە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری و بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی ئەنجام دراون.
شایانی باسە لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی و ئەگەری تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
E.Sh


