ک.م.م.ک:
کەیوان ڕەسووڵە ئازەر، هاوڵاتی ٤٢ساڵ تەمەن خەڵکی شنۆ کە یازدە ڕۆژ پێشتر سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، هێشتا دۆخی یاسایی ناڕوونە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ئەمساڵ، پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی قۆناغەکسنی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراوە.
ق.ش


