ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناونیشانی ئێحسان ڕۆستەمی لەلایەن لقی پێنجی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلابی تاران تاوانەکەی بۆ ڕوونکرایەوە و بە تاوانی بەغی مەحکووم کرا و دواتر بۆ بەندی کەرەنتینەی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە سەرۆکایەتی ئەم دانیشتنە لێکۆڵەر جەلایر لە ناحیەی ٣٣ی تاران و بە گومانی ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری دەسەڵات بووە کە تۆمەتی بەغی دەتوانی حوکمی گرانی وەکوو ئێعدامی لێبکەوێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو چالاکی کەلتوورییە و لە بواری بڵاوگە و پەرتووک بووە کە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرابوو.
ق.ش


