سنە؛ کەمتەرخەمی کەرتی پزیشکی بووبە هۆی گیانلەدەستدانی گەنجێکی ٢٢ساڵ تەمەن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، کچێکی گەنجی تەمەن ٢٢ساڵ بەناونیشانی مەهین ڕەحمانی کچی مێهراب ڕەحمانی خەڵکی سنە بەهۆی کوتانی هەڵەی دەرمان و کەمتەرخەمی کادێری دەرمانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە مەهین تەنیا تووشبووی هەڵامەت بوو و بەو بۆنەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام بەجێی دەرمانی ستاندارد، لە ئاکامی گرنگیپێنەدان و نەبوونی چاودێری بەرپرسانی حکوومی گیانی بەخت کرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *