بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستڵن، لە ١١ شارەدێی ئامەد قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و حکومەتی تورکیا درێژە بە هەوڵە دژە مرۆڤیەکانی خۆیی دەدات.
بەپێی هەواڵێک کە ناوەندی هەواڵی روژنیوز بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ پارێزگای ئامەد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو قەدەغەی هاتوچۆی لە ١١ شارەدێی سەربە شارۆچکەکانی کاراز، لیجێ و هەزرۆ ڕاگەیاندوە.
پارێزگاری حکومەتی تورکیا لە ئامەد ڕایگەیاندووە، کە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی مانگەوە، واتە ئەمڕۆ هاتوچۆ لە ١١ شارەدێی سەربە ئامەد قەدەغە ڕادەگەیەندرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی ئەو شارەدێیانە بەم شێوەیە ڕاگەیاندراون، کایاجک، یالازا، باغلان، چاووندور، دۆلونای و کاباکایەی سەربە لیجێ، چتلباخچە، ساریەریک و ئۆرماناکای سەربە هەزرۆ و بویونلوی سەربە کاراز.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە حکومەتی تورکیا شەرێکی دژواری دژی گەلی کوردستان دەست پێکردوە و رۆژانە گەلی کورد کۆمەڵکووژ دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان