ک.م.م.ک:
١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، بۆکان ؛ لەیلا ئازەری، ژنی ٣٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی ئاقتەپە سەربە سایینقەڵا و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هاوسەری پێشووی خۆی لەڕێی لێدانی بەرد لە سرری کوژراوە.
تەرمی ناوبراو لە گوندی کانی اللەالسەیدە دۆزرایەوە و تاوانبار دەسبەسەر کراوە و دانی بە کوشتنەکەدا ناوە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لەیلا ئازەری ژنی ٣٩ساڵ تەمەن و دایکی منداڵێک، پاش ئەوەی داواکاری هاوسەرگیری دووپاتەی هاوسەرە پێشووەکەی ڕەت کردەوە، لەلایەن ناوبراوەوە کوژراوە. ئەم ژنە خەڵکی گوندی ئاقتەپەی سەربە سایینقەڵا بوو و لەم ساڵانەی دواییدا لە بۆکان دادەنیشت.
بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تەرمی لەیلا ئازەری لە گوندی کانی اللەالسەیدەی سەر بە بۆکان دۆزراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکانی دەریدەخەن کە هۆکاری بکوژ لەڕێی زەبری بەرد لەسەری، کوشتوویەتی. هێزە خۆجێیەکان کەسی تاوانباریان دەسبەسەر کردووە و ناوبراو لە لێپرسینەوەکان دانی بە کوشتندا ناوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەیلا ئازەری نێزیک دوو ساڵ پێش لە هاوسەرەکەی جوێ ببوویەوە. بنەماڵە و کەسووکاری کوتوویانە کە هاوسەری پێشووی پاش ڕەتکردنەوەی داواکاری هاوسەرگیری دووپاتە، ناوبراوی کوشتووە.
ق.ش


