پیرانشار؛ ئازادی کاتی محەممەد سۆهرابی لەڕێی دانانی بارمتەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی٢٧٢٤ کوردی، محەممەد سۆهرابی هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، لەڕێی دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پانسەت ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

محەممەد سۆهرابی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرابوو و هەوڵی بنەماڵەکەی بەبۆنەی دژایەتی و گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ قەبووڵ کردنی بارمتە و ئازسدی کاتی ناوبراو بێ ئەنجام مابوویەوە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتریش لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەسبەسەر و بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ساڵ دوور خستنەوە مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *