لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی شاری بۆکان بە تووندی بریندار کرا

لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی شاری بۆکان بە تووندی بریندار کرا

kmmk:
۱۴ ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ ، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری بێتووشی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردوو لە ئەنجام دا بریندار بوونی کۆڵبەرێکی شاری بۆکانی لێ کەوتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان ، بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە مەترسێدارە و بە هۆی گرانی برینەکانی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەست.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تائێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان۵۷ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ۹۵ کۆڵبەریش بریندار بوون کەسەرجەم دەبێتە ۱۵۲ کەس خەساریان بەرکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان