نەغەدە؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت

ک.م.م.ک؛

چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ئازاد چەنگی، هاوڵاتی ٤٣ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئازاد چەنگی سێ ساڵ بەرێ بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *