ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، فەردین مەولودی، زیندانی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری سنە کە دوای تێکهەڵچوونی سەربازی ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەیەک به نادیاری لە زیندان ڕاگیرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی رژێمی ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فەردین مەولودی تووشی کێشەی دەرونی بووە و دەرکردنی حوکمی لەو شێوەیە تەندروستیی دەخاتە مەترسییەوە.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ٢٧ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بە بێ هیچ فەرمانێکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.


