هەوڵێکی خۆکوژی له لایەن ژنێکی ٧٥ ساڵه له ئیلام

ک.م.م.ک:

به پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی ژنی ٧٥ ساڵ تەمەن بە ناسناوی رەسمیه دەستاوەر خەڵکی گوندی سەرتەنگ له شاری بەدرە ی سەر بە ئیلام، له رۆژانی رابردوودا، به هەوڵێکی خۆکوژی، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

جێی ئاماژەیه، هۆکاری ئەم هەوڵی خۆکوژییە بۆ خراپی باری ئابووری و بێ‌هیوایی له چارەسەرکردنی دەگەڕێننەوه. هەروەها ئاماژه کراوه که هاوسەری ئەم هاووڵاتییه، ٢٥ساڵ پێش، له ئەنجامی هەوڵێکی خوکوژیدا گیانی لەدەست داوه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *