سزای زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دەرچوو

ک.م.م.ک:

بە پشتبەستن بە حوکمی دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار، سەید ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مەمشەریفی بە گشتی ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بەپێی وردەکاریی بڕیارەکە، سەید ڕەحمان حوسێنی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستەم” سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ئەحمەد مەمشەریفیش بەهەمان تۆمەت سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

شایەنی باسە ئەو هاووڵاتیانە لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بەدرێژایی دەستبەسەرکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێک بە دڵی خۆیان و سەردانکردن لەگەڵ خێزانەکانیان.

B.S.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *