ک.م.م.ک.:
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە ٢٦ و سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم چوار هاووڵاتی لە زیندانەکانی مالایەر، بۆجنوورد، دۆرود و بۆکان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئەم مانگە، خوداکەرام مەردانی و نیما گودەرزی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی مالایەر و بۆجنوورد لەسێدارە دراون.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزان، حەمزە سۆڵتانپەنا، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لەم شارە لە سێدارە درا و لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی لە سێدارەدانی محەمەد جەواد ڕەشیدی بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانی بۆجنوورد جێبەجێ کرا.
E.Sh


