دەستبەسەری دوو هاوڵاتی بۆکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، مامۆستایەکی پێڕەوی ئایینزای سوننە بە ناوی” فایەق شەریعەت پەنا”۳۵ساڵ تەمەن و کوڕی نەجمەدین خەڵکی گوندی حاجی ئاوای سەر بە چۆمی مەجیدخان سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هاوکات برایەکیشی بە ناوی ” تۆفیق شەریعەت پەنا” دەستبەسەر و پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

جێی ئاماژەیە پاش دەستبەسەر کردنی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەی و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆپ تۆپ و کتێب دەستی بە سەردا گیراوە و لە گەڵ خۆیان بردوویانن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دوو کەسەوە ۱۲۶ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان