نیگەرانی لەمەڕ چارەنووسی نادیاری مێرمنداڵێک پاش دەسبەسەری لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕێکەوتی ٩ئ ڕەزبەری٢٧٢٥ی کوردی، زانا ئیبراهیمی، مێرمنداڵی ١٩ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی قەوخ سەر بە شاری سەقز، لە سنووری بانە تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و هەر ئەو ڕۆژەوە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نییە.

بەپێی کوتەی بنەماڵەی ئیبراهیمی، ناوبراو تەنیا جارێک و ئەویش بۆ خولەکێک دەای دەسبەسەری توانیویە پێوەندییەکی تێلەفوونی هەبێت؛ پەیوەندییەکە لەو ڕۆژەوە بەبێ هیچ ئاگادارییەکی دیکە بڕدراوە و نیگەرانی سەبارەت بە تەندرووستی و چارەنووسی ئەم گەنجە زیادی کردووە.

بنەماڵەی زانا ئیبراهیمی وێڕای نیگەرانی زۆر سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکەیان، داوایان لە بەرپسانی پەیوەندیدار کردووە هەرچی زووترە سەبارە بو هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو، ڕوونکردنەوە بدەن و هەروەها ئەگەری دەسڕاگەیشتنی ناوبراو بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی جێبەجێ بکەن.

ئەم بنەماڵەیە جەخت دەکەنەوە کە بەردەوام بوون لە پێنەدانی زانیاری، پێشێلکردنی جیددی مافە بنەڕەتییەکانی کەسی دەسبەسەرکراو بۆ وێنە، مافی پەیوەندی، مافی پارێزەر و مافی ئاگاداربوون لە دۆخی بنەماڵەکەیەتی و چاوەڕێ دەکەن سەرچاوە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی بەڵێنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی خۆیان هەڵسووکەوت بکەن.

حاڵەتی لەو شێوە بیرخستنەوەی گرنگی چاوەدێری ڕوون، وڵامدەربوونی دامەزراوە ئەمنییەکان و گڕێنتی پاراستنی بنەماکانی لێکۆڵینەوەی دادوەرانە لەهەموو قۆناغەکانی دەسبەسەرییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *