دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی٢٧٠٢٥، محەمەد عەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز، بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنی دەستبەسەرکردنی و ئەگەری تۆمەتەکانی دژی نییە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *