ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ڕێخراوی جڤاکی نۆژین، پاش بانگهێشتی لەلایەن جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیم لە سنە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوازرا.
ناوبراو ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر لەڕێی وەرگرتنی ئاگادارییەکەوە لە لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای ڕێژیمەوە لە سنە، ئەرکدار کرابوو کە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان بۆی ڕادەست بکات.
ئیدریس مینبەری پێشینەی دەسبەسەری پێشووی هەیە؛ بۆ وێنە لە سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی کە پاش ٤٣ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتە ئازاد کرا و لە جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردیش لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ڕێخراوی نۆژین لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سنە دەسبەسەر کرابوو.
ق.ش


