کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی

ک.م.م.ک:

بە پشتبەستن بە زانیارییە بەردەستەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزان ساڵی ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی پەیمان ڕۆستەمی و ساسان (ئیحسان) لوڕستانی لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیم لە کرماشان بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو زیندانییە کە هەردووکیان خەڵکی کرماشانن، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە دۆسیەی جیاجیادا دادگایی کرابوون و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆڵەسەندنەوەی مەحکووم کرابوون.
E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *