ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، خدر ڕەسووڵی هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەگەڵ کچەکەی کلارا ڕەسووڵی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابەو، لەڕێی دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ئاگادار، کلارا ڕەسووڵی ـش نێزیک دوو حەوتوو بەرێ لەڕێی دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.
شیاوی بادە ئەم باوک و کچە لە ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ق.ش


