ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی تالب هیجرەتی پوور، هاوڵاتی ٣٧ساڵ تەمەنی خەڵکی بەردەڕەشە سەربە شاری مەریوان کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو نێزیک بە دە ساڵ و ٦ مانگ پێش دوابەدوای تێهەڵچوونی نەخوازراو لەسەر کێشەی زەوی و زاری کشتووکاڵ، بەتەقەی چەکی ڕاو هاوڵاتییەکی کوشتبوو.
ق.ش


