بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بەشێکی زۆر لە کرێکارانی “کشت و سەنعەتی مهاباد”لەو سەرماو سۆڵەدا ڕۆژی چوارشەمە یەکی بەفرانبار لە بەردەم درگای هاتووچۆی ئەو ناوەندەدا درێژەی هەبوە .
یەکێک لە کرێکاران بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە ، ئێمە درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتی دربڕینی مەدەنیانەی خۆمان دەدەین تاوەکو بە داواکارییەکانمان دەگەین ،لە درێژەدا ئەو کرێکارە گوتی :لەکوێی ئەم جیهانەدا کرێکار ساڵ ونیوێک کار دەکات بەبێ موچەو بێ دەرماڵە .
لەدرێژەدا گوتی ئێمە چەند جار سەردانی ئەو ناوەندەمان کردوە بەڵام وڵامێکمان وەرنەگرتوە، لە گەڵ شارەوانی و پارێزگار وبەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیدا لە مهاباد پەیوەندیمان گرتوە ، هەمویان بەڵێن دەدەن بەڵام بە کردەوە هیچ کارێک ناکەن .بەڵام ئێمە ڕەنگ زەردی بنەماڵەکانمان بووین و ناردومانن بۆ ماڵی خزم و کەس وکار .
یەکێکی تر لەو کرێکارانە گوتی کە بۆ ساڵ و نیوێک ئەچێت موچە و دەرماڵەمان وەرنەگرتوە بەو بۆنەیەوە بەم ئاکامە گەیشتووین لەم سەرماو سۆڵەدا لێردا بوەستین. ناوەندی پیشەسازی “کشت و سەنعەتی مهابادلە چوار شەریکەی کشت و سەنعەت و ناوەندی ئاژەڵداری و پیشەیی و ساردخانەی زەمزەم و هوما مورغی مهاباد پێک” هاتوە .
ئەم شەریکەیە نزیک بە ۲۰۰ کرێکاری هەبوو کە گروپێک لەو کرێکارانە وەدەر نراون و ئێستا زیاتر لە ۱۰۰ کرێکار لە کۆی ئەو چوار بەشەی ئەو ناوەندەدا کار ئەکەن .کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد دەڵێن لە هەلو مەرجی ئێستادا توانای بەڕێوەبردنی پێداویستیەکانی بنەماڵەکانیان نییە و هەر بەم هۆیەوە دەبێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت .
کرێکارانی دەستبەکار و ئەوانەی کە هێشتا لە چاوەڕوانیدان لەو نێوەندەدا زیاتر لە ٥۰۰ ملیارد تمەن لە موچەو و دەرماڵە و هەڵکشان، لەو ناوەندە داواکارن و پسۆڵەی بیمەکانیان هێشتا نوێ نەکراوەتەوە .
ئەم کرێکارانە لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی ۱٨ مانگ موچەکانیان ، زۆر جاران و پەیتاپەیتا لە بەرانبەر ئەم ناوەندەدا دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان